بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەعید نەمەکی سەبارەت بە دوایی هەوڵەکان بۆ کۆنترۆڵ کردنی کۆرۆنا وتی: جووڵەیەکی گەورەمان دەست پێکردووە و گەڵاڵەیەک لە چوارچێوەی بەسیجی نەتەوەیی کۆرۆنامان وەکوو پێشەنگی وڵاتە ڕۆژهەڵاتیەکان خستووەتە رێ و بۆ یەکەم جار لە جیاتی ئەوەی کە دابنیشێن تا ڤایرۆسەکە بێتە پیریمانەوە ئێمە دەڕۆین و لەناوی دەبەین. ئەم گەڵاڵە بە ٣٠٠ هەزار گرووپەوە لە دوو ڕۆژی داهاتووەوە کارەکەی دەست پێدەکات.
ناوبراو درێژەی دا: دەمانەوێت گەڵاڵە نوێیەکە بەم شێوەیە بەرێوە ببەین کە سەردانی یەک بە یەکی ماڵەکان بکەین و ئەو کەسانەی کە تووشی کۆرۆنان بیانناسینەوە.
نەمەکی وتیشی: خەڵک لە بەڕێوە بردنی رێوڕەسمی شایی و شیوەن و بەشداری لە مزگەوتەکان خۆیان ببویرن.
Your Comment