AP ١٣٩٨ ڕەشەمە ١٠ ٠٨:٢٥

بە هۆی مەترسیی کرۆنا؛

مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی ئێران تا کاتێکی نادیار داخرا

مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی  ئێران تا کاتێکی نادیار داخرا

وتەبێژی لیژنەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە داخرانی مەجلیس بە هۆی تەشەنەسەندنی ڤایرووسی کرۆنا تا کاتێکی نادیار هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسەدوڵڵا عەباسی وتەبێژی لیژنەی سەرۆکایەتی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە داخرانی مەجلیس تا ڕاگەیاندنی دواتر هەواڵی دا و وتی: دوکتۆر نمەکی وەزیری تەندروستی لە نامەیەکدا بۆ عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی، داوای لێ کرد بە هۆی تەشەنەسەندنی ڤایرووسی، کۆبوونەوە و دانیشتنەکانی مەجلیس دواخرێت.

وتیشی: بەو پێیە بڕیار درا، تا ڕاگەیاندنی دواتر مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی داخرێت.

News ID 31254

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha