بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە BBC، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک سەبارەت بە زوورەتی ئامادەیی تەواو وڵاتانی جیهانی هەمبەر بە پەرەسەندنی کرۆناڤایرووس هوشداری دا و ڕایگەیاند: ئەگەرچی هێشتا ئەو ڤایرووسە بە هەموو جیهاندا بڵاونەبۆتەوە، بەڵام پێویستە هەموو وڵاتان لە قۆناغی ئامادەییدا بن.
بە گوێرەی ئەو ڕاگەیێندراوە، کرۆناڤایرووس لە سێ وڵاتی ئێران، کۆریای باشوور و ئیتالیا پەرەی سەندووە، بەڵام زۆرترین تووشبوو (نزیکەی ٧٧ هەزار کەس) و قوربانی (زیاتر لە ٢٦٠٠ کەس)ی ئەو نەخۆشییە تایبەت بە وڵاتی چینـه. هەروەها زیاتر لە ١٢٠٠ کەسیش لە وڵاتانی دیکەی جیهان گیرۆدەی ئەو ڤایرووسە بوونە و نزیکەی ٣٠ کەسیش گیانی خۆیان لە دەست داوە.
ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕێژەی کوژراوانی کرۆنای نزیکەی لە سەدا دوو ڕاگەیاند و جەختی لەوە کرد کە دوای پەرەسەندنی ئەو نەخۆشییە لە وڵاتانی عێراق، ئەفغانستان، کوەیت و بەحرەین کە هۆکارەکەی دەبەنەوە سەر موسافیرانێک کە لەمدواییەدا سەردانی ئێرانیان کردووە، دۆخی ئێران، کۆریای باشوور و ئیتالیا جێی نیگەرانییە، ئەگەرچی هێشتا نرخی دروستی قوربانیانی کرۆنا لە بەردەستدا نییە.
بۆچوونی ئێوە