بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای پێوەندی خەڵک لە گەڵ پۆلیس لە سەر ڕووداوی تەقە و کوشتنی دوو کەس لە گەڕەکێکی شاری ئەیوان دەست بەجێ هێزی پۆلیس گەیشتە ئەو شوێنە.
ناوبراو زیادی کرد: بە ئامادە بوونی پۆلیس لە ئەو شوێنە دەرکەوت کە ٢ کەس لە ژوورێکیدا کە هی بکوژەکە بووە بە چەکی گەرم کوژراون.
فەرماندەی ئینتزامی شارستانی ئەیوان بە وتنی ئەوەی کە کارناسەکان خەریکی لێکدانەوەی کاتی وردی ئەو ڕووداوە و هەروەها هۆکاری کوشتنی ئەو دوو کەسەن، وتی: بکوژەکە پاش ئەو ڕووداوە لە شوێنەکە هەڵاتووە.
سەرهەنگ عالی پوور وتیشی: بکوژەکە ناسراوەتەوە و هەوڵ بۆ دەستگیر کردنی بە پێکهێنانی گرووپی لێزان درێژەی دەبێت.
Your Comment