بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە CNN Turk، خولۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا، ئەگەری کشانەوەی هێزی تورکیا لە خاکی سووریای بەستەوە بە پەسندکرانی دەستوور و هەڵبژاردنی یاسایی لەو وڵاتە ڕاگەیاند.
ڕاشیگەیاند: هەرکات دەستوور پەسند بکرێت، هەڵبژاردنی یاسایی بەڕێوە بچێت، دەوڵەتی یاسایی بێتە سەرکار و دەوڵەت و رێبەری دیموکراتیک جێگر بێت، ئەوکات ئێمە لە خاکی سووریا دەکشێینەوە.
شایانی باسە، تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم بەشێک لە خاکی سووریای داگیر کردووە و لێی ناکشێتەوە.
Your Comment