بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە گوێرەی هەواڵەکان لە ناوەندی فریاکەوتنی پزیشیکی پارێزگای وانی تورکیا، ٥ کەس لە ئەو شارە دوابەدوای ڕاپۆرتی جیاواز لە سەر دەرکەوتنی نیشانەکانی ڤایرۆسی کرۆنا تێیاندا، لە ژووری تایبەت خەوێندراون.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە وەزارەتی تەندروستی تورکیا، لە ئەو کەسانە تێستی کۆرۆنا گیراوە و ئەنجامی تاقی کردنەوەکەش ئەمشەو ڕادەگەیێندرێت.
شیاوی باسە، دوای هاتنی کرۆنا بۆ ناو ئێران، تورکیا هەوڵی توندروستیی لە سنوورەکانی تورکیا- ئێران بە تایبەتی لە سنووری ڕازی کە یەکێک لە قەرەباڵغترین سنوورەکانی دوو وڵاتەکەیە، بەرز کردووەتەوە و ئەو سنوورەی بە کامێرای نیشاندانی پلەی گەرمای لەشی مرۆڤ تەیار کردووە.
Your Comment