بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کیانووش جەهانپوور، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ رایگەیاند کە لە دوێنێیەوە تا ئەمڕۆ شەمە ۱۰ کەس تووشبووی کرۆنا ناسراونەتەوە.
وتیسی کەسێکی دیکەی تووشبووی کرۆنا گیانی لەدەستداوە و بەمەش گیان لە دەستداوانی ئەم نەخۆشیە لە ئێران بوونەتە ۵ کەس.
بە وتەی جەهانپوور، ئێستا ۲۸ کەس لە ئێران تووشبووی کرۆنا ناسراونەتەوە.
یەکەم گیروودەی ئەم ڤایرۆسە لە شاری قوم بوو.
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند:
بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوان ڤایرۆسی کرۆنا لە ئێران

وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند کە ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی کرۆنا لە ئێران زیاتر بووەتەوە.
News ID 31138
Your Comment