سکالای سێ خوێندکاری ئێرانی لە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا

سێ خوێندکاری ئێرانی بە هۆی ڕێگری کردنی بەرپرسانی ئەمریکا لە درێژەدانی خوێندیان و چوونیان بۆ ناو خاکی ئەو وڵاتە لە وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا سکاڵایان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئاسۆشەیتێد پرێس، سێ خوێندکاری تری ئێرانی بە هۆی ڕێگری کردنیان لە خوێندن لە زانکۆکانی ئەمریکا دژی وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆیی ئەو وڵاتە سکاڵایان نووسی.

پگا کەریمی، موحەمەد مورادی و بێهزاد ڕەزایی ئەو سێ خوێندکارە ئێرانیە لە سکاڵاکەی خۆیان نووسیویانە کە لە مانگی فێڤریەی ئەمساڵ پاش سەفەر بۆ ئەمریکا بۆ درێژەدان بە خوێندن و چوونیان بۆ فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە، لە لاین بەرپرسانی پاراستنی سنووری و گومڕوکەوە بێ ڕێزیان پێکراوە و ڕێگریان لێ کراوە بۆ چوونیان بۆ ناو خاکی ئەو وڵاتە.

بە ڕاپۆرتی ئاسۆشەیتێد پرێس، وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا هێشتا کاردانەوەیەکیان بە سکاڵای ئەو سێ خوێندکارە ئێرانییە نیشان نەداوە.

News Code 31129

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 1 =