ئێران ٧٧٠ جۆر بەرهەمی بەرگری لە هەموو بوارەکانی شەڕی هەیە

وەزیری بەرگری وتی: پیش لە شۆڕش ٣٠ بەرهەمی بەرگری سادەمان هەبوو بەڵام ئێستا ٧٧٠ جۆر بەرهەم لە هەموو بوارەکانی ڕەزممان هەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی وەزارەتی بەرگری،ئەمیر سەرتیپ حاتەمی لە کۆبوونەوە لە گەڵ وەزیری پیشە و کانگا و گەشە و کارگێڕی ئێران خۆدرۆ بە وتنی ئەوەی کە پیشەی ئۆتۆمبیل سازی پیشەیەکی دایکە، کار دروست کەر و شتێکی پێویستی خەڵکە کە ڕۆڵی گرینگی لە ئابووری وڵات هەیە، وتی: بە چوونە دەرەوەی کۆمپانیا بیانییەکان ئەو پیشە، دابین و بەرهەم هێنانی بەشە هەستیارەکانی ئۆتۆمبیل کە تێیاندا پێویستمان بە کۆمپانیا بیانییەکان بوو، لە گەڵ کێشە بەرەو ڕوو بووەوە.

ناوبراو بە ئاماژە بە زانستی تەکنیکی لە بوارە جیاوازەکانی کۆمەڵەی وەزارەتی بەرگری زیادی کرد: لە دانوستانەکانی ئەنجام دراو لە گەڵ ئۆتۆمبیل سازان وا بڕیار درا کە دابین و بەرهەم هێنانی ئەو بەشگەلە لە ئۆتۆمبیل کە بە هۆی چوونە دەرەوەی کۆمپانیا بیانییەکان لە گەڵ کێشە بەرەو ڕوو بووەتەوە، لە لایەن کۆمەڵەی پیشەی بەرگرییەوە بەرهەم بێت و بکەوێتە بەردەستی ئەو کۆمانیاوە.

وەزیری بەرگری بە وتنی ئەوەی کە ئامانجی دوژمن لە سیاسەتی زیاترین گوشار، داخستنی هێڵی بەرهەم هێنانی وڵات لە بەشە جیاوازەکانە، وتی: لە ئەو شوێنگەلە کە دوژمن ئارەزووی ڕاگرتنی بەرهەم هێنانی هەبوو، هێڵی ئۆتۆمبیل سازی بوو کە هەم بۆ خەڵک و هەم لە باری کار و پیشەوە و هەروها وەکوو پیشەی گرینگ و دایک زۆر گرینگایەتی هەیە.

وەزیری بەرگری بە وتنی ئەوەی کە دۆخێک کە تێیداین کێشەیەکە کە تێیدا هەل و هەڕەشەگەلێکی جیاواز هەیە و ئێران خۆدرۆ دەیەوێت لە ئەو دۆخە وەکوو دەرفەت کەڵک وەربگرێت، وتی: لە شەڕ لە گەڵ دۆخ و سنووردار کردنەوەگەلیکی ئەستەم تر بەرەوڕوو بووین، پێش لە شۆڕش ٣٠ بەرهەمی بەرگری سادەمان هەبوو بەڵام ئەمڕۆکە ٧٧٠ جۆر بەرهەم لە هەموو بوارەکانی ڕەزممان هەیە.

ناوبراو بە جەخت لە سەر ئەوەی کە وەزارەتی بەرگری ئامادەی چالاکی و پاڵپشتی لە بەرهەم هێنەران لە ڕێگا سەخت و دژراوەکانە، وتی: لە بواری مووشەکی کە پیش لە شۆڕش هیچ بەرهەمێک و بەرهەم هێنان و تەکنۆلۆژیایەکمان نەبوو، ئەمڕۆکە ٧٠ جۆر بەرهەمی جیاواز و جۆراوجۆرمان هەیە. مەکینەی فڕۆکەی ١٣٠ C بەهێز کراوەتەوە و ئەو سنوورانمان بە دەرفەت گۆڕاوەتەوە.

News Code 30895

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =