بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید کەماڵ خەرازی لە دیداری سەرکیس نعۆم و ناسر قەندیل لە رۆژنامەنووسا و شرۆڤەگەران ناسراوەی جیهانی عەرەب وتی: بۆ چارەسەریی کێشەکانی ناوچە هاوکات پێویست بە رێگەچارەی سیاسی و سەربازی هەیە، چونکە دیپلۆماسی باو کە لە رێگەی ڕێکخراوگەلی نێودەوڵەتی یان وڵاتانی زلهێزەوە پێوشوێن دەگیرێت، کارامە نییە و ئەوە ستراتژیی بەرەی بەرخۆدانە.
ناوبراو لە درێژەدا وێرای نرخاندنی هەڵمەتی ئێران بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە وەڵامی هەڵمەتی تیرۆریستیی ئەمریکا و شەهید کردنی سەردار سپەهبۆد قاسم سولەیمانی و هاوسەنگەرەکانی، جەختی کرد: ئەو هێزنواندنە لە خۆیدا بێ وێنە بووە، چونکە تا ئێستا هیچ وڵاتێک جەسارەتی نەکردووە ڕاستەوخۆ هێرش بکاتە سەر بنکەگەلی ئەمریکی.
خەرازی لە درێژەدا ڕەخنەی لە ناسەربەخۆیی هەندێک وڵاتی عەرەبی گرت و ئەوانی بە مانگای شیردەر بۆ ئەمریکا وەسف کرد و وتیشی: ئێران بە پشتبەستن بە خەڵکی، سەربەخۆیی خۆی پاراستووە و لە بەرامبەر هیچ دەسەڵاتێکی جیهانی بە چۆکدا نایەت.
سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیی پەیوەندییە دەرەکییەکان سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران هەمبەر بە پیلانگەلی ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی ڕوونی کردەوە: ئامانجی درێژخایەن و ستراتژیی کۆماری ئیسلامی ئێران، کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەە. هەڵبەت وەدی هاتنی ئەو بابەتە پەیوەستە بە گەلانی ناوچە بە تایبەت عێراق و سووریا و بینیمان کە پەرلەمانی عێراق جەختی لەو بڕیارە کرد.
ناوبراو ئاماژەی بە پێداگری ئێران بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچە بە هاوکاریی وڵاتانی ناوچە و دەستتێوەرنەدانی بیانی، ڕایگەیاند: ئێمە هەمیشە ئامادەی گفتوگۆ لە گەڵ عەرەبستان بووین. بەڵام بە داخەوە رێبەرانی ئەو وڵاتە خۆیان بڕیاردەر نین، بەڵکوو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لەمناوەدا دەستی باڵای هەیە و ئەمریکا ناهێڵێ سعوودی سەربەخۆ بڕیار بدات.
بۆچوونی ئێوە