AP ١٣٩٨ ڕێبەندان ١٦ ٠٩:٠٥

ئەکتەری ناسراوی ئێران:

عاشقی خەڵکی کوردم/ کوردەکان بەڕاستی خوێنەوار و بەڕێزن

عاشقی خەڵکی کوردم/ کوردەکان بەڕاستی خوێنەوار و بەڕێزن

مێهران مودیری بە وتنی ئەوەی کە کوردەکان کەسانێکی بەڕێز و خاوەن فەرهەنگن،بەشداری کردنی لە فیلمی " دار گوێز" ی وەک ڕێزێک لە خۆشەویستی کورد وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی " دارگوێز" لەد ەرهێنانی موحەمەد حسێن مەهدەوییان وبە ڕۆڵ بینی مێهران مودیری، ئەکتەری ناسراوی ئێرانی، دوانیوەڕۆی سێشممە، ١٥ ڕێبەندان لە پەردیسی سینەمایی میلەلت نمایش کرا.

ناوبراو سەبارەت بە بەشداری کردنی لە ئەو فیلمە، وتی: من لە شەڕدا بەس شانۆم بەڕێوە نەبرد و شۆفێریم نەکردووە بەڵکوو لە گۆڕەپانی شەڕیش دا چەکم بەدەستەوە بووە.. یەکێک لە هۆکارەکانی بەشداری کردنم لە ئەو فیلمە ئەوە بوو کە خۆم لەوێ بووم واتا کاتی کیمیابارانی سەردەشت لە بانە بووم پاشان چوومە ئەوێ و لە نزیکەوە ئەو کارەساتەم بینی. وێڕای ئەوەی کە دۆستایەتی من لە گەڵ موستەفا ئەحمەدیش یەکێکی تر لە هۆکارەکانی بەشداری کردنم بوو.

بەڵام ئەوەش بڵێم کە من عاشقی خەڵکی کوردم  و لە هەموو ساڵانی بەشداریم لە شەڕ لە کوردستان بووم و لە گەڵیان ژیانم کرد. ئەوان بەڕێز، کتێب خوێن و زۆر باشن و ویستم قەرەبووی هەموو ئەو میوانداریانەم کردبێتەوە.

News ID 30876

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha