ئاستی گۆلی ورمێ ٦٥ سانتی‌مەتر بەرز بۆتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی ئازەربایجانی رۆژئاوا لە بەرزبوونەوەی ٦٥ سانتی‌مەتریی تەرازی گۆلی ورمێ بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو هەواڵی دا.

مێهران نەزەری لە وتووێژ لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر، سەبارەت بە دوادۆخی دەریاچەی ورمێ لەمساڵدا، ڕایگەیاند: دۆخی ئێستای گۆلی ورمێ بە ئاوردانەوە لە داکردنی باران و بەفری گونجاوی ئەوساڵ و بردانی ئاوی بەنداوەکان و هدنێ پلانی بووژانەوە، لە هولومەرجێکی باشتر دایە.

وتیشی: تەرازی ئاوی گۆلی ورمێ لە رۆژانی ڕابردوو گەیشتۆتە ١٢٧١.٣٢ مەتر بەرزتر لە ئاوە ئازادەکان بووە کە بە نیسبەتی ١ی ڕەزبەری ٩٨، دوو سانتی‌مەتر کەمبۆتەوە و بە نیسبەتی ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ٦٥ سانت بەرز بۆتەوە.

نەزەری بە ئاماژە بەوەی کە ئاستی دەفرایەتی ئاوی گۆل لە ساڵی ئاوی ئەمساڵ ٣،٤٩ ملیارد مەتری سێ جا و ئاستی گۆڕانکاریی بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو ١،٦٥ ملیارد مەتری سێ جایە، ڕاشیگەیاند: ئاستی ئاوی دەریاچەش بە نیسبەتی ساڵی ڕابردوو یەک ملیارد و ٦٥٠ ملیۆن مەتری سێ جا بەرز بۆتەوە.

News Code 30869

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 5 =