دانش زەندی لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، وتی: پاش کۆ کردنەوەی زانیارییەکان لە ڕێگای ئیدارەی رێگاوبانەوە، دەرکەوت کە بارینی بەفری قورس، کرێوە و سەهۆڵبەندان بووەتە هۆی داخرانی رێگای پەیوەندی ٧٩٥ گوند لە ئاستی پارێزگا.
ناوبراو زیادی کرد: ئێستاکە کرێکارەکانی رێگاوبان خەریکی پاک کردنەوەی ڕێگا گوندییەکان لە بەفرن بەڵام ئەگەری هاتوچۆ لە ئەو ڕێگایانە هێشتا بوونی نییە.
سەرۆکی انوەندی بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاکانی ئیدارەی گشتی رێگاوبان و هاتوچۆی جادەیی کوردستان درێژەی دا: لە شارستانی بانە ٢٠٠ گوند، لە مەریوان ١٥٠ گوند، لە سنە ١٠٠ گوند، لە دیواندەرە ٨٠ گوند، لە دێولان ٧٠ گوند، لە سەوڵاوا ٥٠ گوند، لە سەقز ٣٠ گوند، لە کامیاران ٢٠ گوند و لە قوروە ١٥ گوند ڕێگای پەیوەندییان داخراوە.
Your Comment