هەواڵنێرێکی کورد بە هەواڵنێری هەڵبژاردەی جیهانی ئیسلام ناسێندرا

خەبات ساعدی هەواڵنێری کوردستانی وەک هەواڵنێری هەڵبژاردەی جیهانی ئیسلام لە بواری یەکگرتوویی و تەقریبی مەزهەبە ئیسلامیەکان هەڵبژێردرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەبات ساعدی هەواڵنێری کوردستانی بە پێێ هەڵسەنگاندنی نووسینگەی سی و سێهەمین کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی یەکگرتوویی ئیسلامی و بە ئاوردانەوە لە پێشینەی میدیایی چەند ساڵە لە بواری نزیک‌کردنەوەی مەزهەبە ئیسلامییەکان، وەک هەواڵنێری هەڵبژاردەی جیهانی ئیسلام لە بواری یەکگرتوویی و نزیکیی مەزهەبەکانی ئیسلامی ناسێنرا.

بە پێی ڕیزنامەیەک کە لە لایەن محەمەد دلبەری سەرۆکی بنکەی سی و سێهەمین کۆنفڕانسی نێونەتەوەیی یەکگرتوویی ئیسلامی دەرکراوە، ئەو هەواڵنێرە کوردستانییە توانیویە لە نێوان هەواڵنێرانی وڵاتانی جۆراوجۆری ئیسلامی ئەو پێگەیە مسۆگەر بکات.

شایانی باسە، خەبات ساعدی بە پێشینەی ١٥ ساڵ هاوکاتی چالاکی لە بواری رۆژنامەگەری و میدیایی لە هەواڵدەرییەکانی شەبستان، ئیرنا، تەقریب و فارس، بەرپرسایەتیگەلێکی وەک بەڕێوەبەری سەرای رۆژنامەنووسانی پارێزگای کوردستان، سەرۆک و پشکێنەری یانەی چاپەمەنی ئەو پارێزگایە، بەڕێوەبەری جێبەجێ‌کار و جێگری سەندیکای گۆڤارە ناوچەییەکانی کوردستانی لە ئەستۆ بووە و ئێستاش بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی چاپەمەنی کوردەواری و بەرپرس و بەڕێوەبەری گۆڤار و ماڵپەڕی هەواڵی کوردەوارییە.

News Code 30735

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =