بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "بغداد الیوم"، سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار ڕایگەیاند کە دیدارگەلی بەرپرسانی ئەمریکی و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ٢ رۆژی ڕابردوو ئەنجام درا.
بە وتەی ئەو سەرچاوەیە وەفدە سەربازی و سیاسییەکانی ئەمریکا لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی سەرۆک و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دیداریان کرد و لەو دیدارەدا لەبارەی ئامادەبوونی ئەمریکا لە عێراق و هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کرا.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوش دا: لەو دیدارەدا باس لە درێژەی ڕەوتی پاڵپشتیی کوردەکان لە پاشماوەی هێزەکانی ئەمریکی و ڕەت کردنەوەی پرسی پاشەکشێی ئەو هێزانە لە عێراق یان هەڵوەشانەوەی ڕێککەوتنی ئەمنی و هاوکاریان بۆ کردنەوەی ٤ بنکەی سەربازی و لەوان بنکەی حەریر لە هەرێمی کوردستان کرا.
تۆکمەی پەیوەندی دیپلۆماتیک، هاوکاری لە بوارگەلی سیاسی و ئابووری و خێرایی بەخشین بە ڕەوتی کرانەوەی گەورەترین کۆنسولخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە پرسە باس کراوەکانی دیکەی ئەو دیدارە بووە.
Your Comment