بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکەر حسێن سەلامی ئەوڕۆ (چوارشەممە) لە کۆنگرەی سەرداران و دوو هەزار شەهیدی پارێزگای بووشێهر، وێرای سەرەخۆشیی دووبارەی بۆ شەهید کرانی سەردار سولەیمانی، ڕایگەیاند: دوژمن هەموو بوارەکانی کردە بەستێنی شەڕ؛ بواری ئابووریی کردە شوێنی شەرێکی جیهانی لە دژی ئێران هەتا رێ بۆ نامتمانەیی خەڵکی ئێران بە نیزام خۆش بکات و لەباری سیاسیشەوە هەوڵیان دا ئێرانی ئیسلامی تەریک بخەنەوە، بەڵام بە پێچەوانەی ئێران بووە جەمسەر و تەوەری هاوکێشە جیهانییەکان.
سەردار سەلامی بە ئاماژە بەوەی کە دوژمنان هەوڵیان دا شکستە زنجیرەییەکانی خۆیان لە رێگەی شەهید کردنی سەردار سولەیمانی قەرەبوو بکەنەوە، ڕاشیگەیاند: خەڵکی بە بەشداریی ٧ ملیۆن کەسیان لە بەرێ کردنی تەرمی ئەو شەهیدە مەزنەی بەرخۆدان لە تاران، وێرای تێکشکاندنی ئەو خەونە و خەنی بوونەی دوژمن، دەنگی تۆڵەیان بەرز کردەوە. ئەگەرچی دوژمن هەڕەشەی پێکانی ٥٢ شوێنی کردبوو و ئەوەش ڕق و تووڕەیی خەڵکی بەرزتر کردەوە.
فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وتیشی: تۆڵەی قورس ئەنجام درا و هەیمەنەی ئەمریکا تێکشکا. تەبڵی شەڕیان لێ دەدا هەتا لە تۆڵەی گەلی ئێران دەربازیان بێت. بەڵام لە گەڵ ئۆپەراسیۆنی تۆڵە هەموو لێکدانەوەکانی دوژمن تێکشکا و پێگەیەکی بەرزتری بەخشی بە گەلی ئێران لە ئاستی جیهاندا.
ناوبراو لە کۆتاییشدا جەختی کرد: لافاوێک لە جیهانی ئیسلام دەستی پێ کردووە و لە داهاتوویەکی نە زۆر دوور هەموو دوژمنان تێوەگلێنێت.
Your Comment