بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، ئەمریکا داوای لە هاووڵاتییەکانی خۆی کرد کە سەفەری عێارق نەکەن.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، هۆکاری داواکاری ئەمریکا بۆ نەچوونی هاووڵاتییەکانی ئەو وڵاتە بۆ عێراق ترس لە ڕفاندن و هەوڵی تیرۆریستی و پێکدادانی چەکداری ڕاگەیێندراوە.
باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ئەمڕۆ شەممە داوای لە هاووڵاتییەکانی ئەو وڵاتەی کرد کە سەفەری عێراق نەکەن.
لە ئەو بەیاننامەیە هاتووە: هاووڵاتییەکانی ئەمریکا لە عێراق مەترسی توندوتیژی و ڕفاندنیان لە سەرە.
باڵوێزخانەی ئەمریکا پاگەندەی کردووە: میلیشیاکان هەڕەشەیان لە هاووڵاتییەکانی ئەمریکا و کۆمپانیا ڕۆژاواییەکان لە سەرتانسەری عێراق کردووە.
هەروەها باڵوێزخانەی ئەمریکا داوای لە هاووڵاتییەکانی کرد کە لە ڕێگای عێراقەوە سەردانی سووریا نەکەن.
Your Comment