بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، کلی کرافت نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نامەیەکی ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەو ڕێکخراوە کردووە و تێیدا ئامادەیی واشنتۆنی بۆ دانوستانی بێ پێشمەرج لە گەڵ ئێران لە پێناو کەم کردنەوەی ناکۆکییەکانی ناوچە، ڕاگەیاند.
کرافی لەو نامەیەدا ڕایگەیاندووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە دوای پێشگری لە هەڕەشەی زیاتر بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی یان تەشەنەی ناکۆکی لە گەڵ ئێرانە.
هەروەها نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لەو نامەیەدا پاگەندەی ئەوەشی کردووە کە تیرۆری سپەهبۆد قاسم سولەیمانی بە پێی مادەی ٥١ی جاڕنامەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوويکان بۆ بەرگریی دەوڵەتان لە خۆیان ڕەوا بووە.
کرافت جەختیشی کرد کە هێرشی ئاسمانی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە دژی حەشدی شەعبی عێراق لە بەرواری ٢٩ی دیسامبری ساڵی ٢٠١٩ لە وەڵامی زنجیرە هێرشەکان بۆ سەر هێز و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا ئەنجام دراوە.
بۆچوونی ئێوە