ڕێوڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی سەردار سولەیمانی لە تاران/ ڕێبەری ئێران نوێژی لە سەر خوێند

ڕێوڕەسمی بەڕێ کران و خوێندنی نوێژ لە سەر تەرمی شەهید سەردار قاسم سولەیمانی و هاوڕێیەکانی بە ئامادە بوونی جەماوەرێکی زۆر لە تاران بەڕێوەچوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەرە بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە  ۱۶ی بەفرانبارەوە، خەڵکێکی زۆر لە هەموو ناوچەکانی تارانی پایتەختەوە خۆیان گەیاندووەتە دەڤەری زانکۆی تاران تاکوو بەشداریی بکەن لە ڕێوڕەسمی بەڕێ کرانی تەرم و خوێندنی نوێژ لە سەر تەرمی شەهیدانی پەلامارە تیرۆریستیەکەی هێرشی ئەمریکا لە بەغدا.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران نوێژی لەسەر تەرمی ئەو شەهیدانە کرد.

 لە گەڵ تەرمی سەردار سولەیمانیدا تەرمی ئەبوو مەهدی موهەندیس و دیکەی هەشت هاوڕێیەکانیان هێنراوەتە ئێران.

تەرمی شەهید سولەیمانی بەڕێ کرا

تەرمی شەهید سەردار قاسم سولەیمانی لە زانکۆی تاران بەرەو گۆڕەپانی ئازادی تاران بەڕێ کرا تا لەوێوە ببرێتە قوم  و دواتر لە کرمان زێدی سەردار بنێژرێت

ڕێبەری نوێژی لە سەر تەرمی شەهیدان خوێند

تەرمی شەهید سولەیمانی و هاوڕێیانی شەهیدی لە زانکۆی تاران دانرا و ئێستا ڕێبەری ئێران نوێژی لە سەر دەکات

کەتائێبی حزبوڵڵای عێراق لە تاران

گرووپێک لە عێراقییەکان لە بەردەم زانکۆی تاران بە هەڵگرتنی ئاڵای زەرد ڕەنگی کەتائێبی حزبوڵڵای عێراق، دروشمی "کلا کلا آمریکا" و "الامریکا شیطان الاکبر"  دەڵێنەوە.

خەڵک کفنی پۆشیوە

هەندێ لە بەشدار بوانی ڕێوڕەسمی بەڕێ کرانی تەرمی شەهیدان حاج قاسم سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موندیس کفنیان لە بەرد کرووە وەک سەمبۆلی ئەوە کە ئامادەن گیانیان لە دەست بدەن بۆ تۆڵەسەندنەوە لە ئەمریکا.

ئیسماعیل هەنیە قسەی کرد

سەرۆکی نوسینگەی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حیماس وتی: هەموو جیهان دەبێ بزانن کە تیرۆری سەردار سولەیمانی لە لایەن ئەمریکای جەنایتەکارەوە ئیدانەیە .

وتیشی: بەرەی بەرخۆدان لاواز نابێت

وتەکانی کچی حاج قاسم سولەیمانی 

کچەکەی شەهید سولەیمانی وتی: ناوی حاج قاسم هێلانەی زایۆنییەکان، تەکفیری و چەوسێنەرانی دەلەرزاند.

News Code 30296

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =