داعش بەغدای داگیر دەکرد ئەگەر سولەیمانی نەبوایە

ڕاوێژکاری رێبەری باڵا لە کاروباری نێودەوڵەتی، وتی:ئێران بە هەڵسوکەوتی ئەمریکا پەشیمان دەکاتەوە و ئەگەر ئەمریکا لە ناوچە نەکشێتەوە، ڤیەتنامێکی دیکەی دێتە سەر ڕێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی ئەکبەر ویلایەتی لە ڕێوڕەسمی پرسە و بەرزڕاگرتنی یادی سەرداری شەهید سپەهبۆد حاج قاسم سولەیمانی لە زانکۆی شەهید بێهێشتی، وتی: بەرەی بەخۆدان لە یەمەن، عێراق و سووریا بەرهەمی هەوڵەکانی شەهید قاسم سولەیمانییە و ئەگەر بوێری و ئازایەتی ئەو نەدەبوو بەغدا لە لایەن داعشەوە داگیر دەکرا و دیمەشق دەکەوتە دەستی توندئاژۆیان سەلەفی.

وتیشی: لە ڕووداوی ڕیفراندۆم و جیابوونەوەی کەرکووک لە عێراق و لە کاتێکدا هەموو نیگەرانی ئەو بابەتە بوون، تەگیبری حاج قاسم بووە هۆی گەڕانەوەی کەرکووک بە عێراق. ئەو پەیوەندی نزیکی لە گەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا و باڵی سەرەکیی یەکگرتوویی ئێران و ڕووسیا بوو.

ویلایەتی بە ئاماژە بەوەی کە ئەمریکا لە شەهید کردنی سەردار سولەیمانی کارێکی گەمژانەی کرد و دەبوو لە ناوچەکە هەڵێت، جەختی کرد: ئەزموو‌ن نیشانی داوە کە هەمیشە بە پلانەکانی ئێران و بەرەی بەرخۆدان,  ئەمریکا دۆڕاوە و ئێستاش ئەگەر لە ناوچە نەکشێتەوە و هەڵنەیێت، ڤیەتنامێکی دیکەی دێتە سەر ڕێ.

News Code 30288

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =