حەسەن دانایی فەر باڵوێزی پێشووتری ئێران لە عێراق لە گفتوگۆ لە گەڵ هەواڵنێری مێهر، سەبارەت بە هەوڵی ئەمریکا بۆ تیرۆری شەهید سێپەهبۆد حاجی قاسم سولەیمانی، وتی: کارێک کە ئەمریکییەکان ئەنجامیان دا زۆر گەمژانە بوو. کارێک کە ئەوان ئەنجامیان دا، کردەوە نەبوو بەڵکوو دژ کردەوە بوو بە سەرلێشێواییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە.
باڵوێزی پێشووتری ئێران لە عێراق وتی: ئەمریکا خەریکی ئەنجامی هەندێک کارە کە نابێت ئەنجامیان بدات و ئەوان خەریکی تێپەڕاندنی هێڵە سوورەکانن. ئاساییە پەڕینەوە لە هێڵە سوورەکان پاشهاتی قەرەبوو نەکراوەی بۆ ئەمریکییەکان دەبێت.
ناوبراو لە وەڵام بە ئەو پریارە کە وەڵامی ئەندامانی بەرەی بەرخۆدان بە هەوڵی تیرۆریستی ئەمریکا چی دەبێت، وتی: بەرەی بەرخۆدان دەست و پێوەندیگەلێکی هەیە و بە پشتی خودا بەرەی بەرخۆدان هەر ئەو جۆرە کە تا ئێستا نەیهێشتووە خەونە شەیتانییەکانی ئەمریکا بێتە دی، هەر یەکە بە شێوەی خۆیان لە گەڵ ئەو هەوڵەی ئەمریکا بەرەوڕوو دەبنەوە و بەرەی بەرخۆدان دژی ئەمریکا هەڵدەستێتەوە.
Your Comment