بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حوجەتولئیسلام حەسەن ڕۆحانی ئەوڕۆ (شەممە) لە پەیوەندی تەلەفونی لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەدۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بە ئاماژە بەوەی کە ئێران هیچکات دەسپێکەری ئاژاوە و ناکۆکی لە ناوچەدا نەبووە، جەختی کرد: ئەگەر هەموو هەمبەر بە دەستدرێژکاریی ئەمریکا یەکدەنگ نەبین، مەترسییەکی گەورە ناوچە تێوە دەگلێنێت.
ڕۆحانی ڕایگەیاند: دەبێ وەڵامی هەڵمەتی ناژیرانە بدرێتەوە و بێ گومان بێدەنگی هەمبەر بە ستەمکار و دەستدرێژکار، بێ حەیا و دڕندەتری دەکات.
سەرۆک کۆمار بە ئاماژە بەوەی کە خەڵکی ئێران لەو هەڵمەتەی ئەمریکییەکان زۆر تووڕەن، ڕاشیگەیاند: کاری ئەمریکا زۆر هەڵە و ناژیرانە بوو، هاوکاتی شهید کردنی فەرماندەیەکی سەربازیی خۆشەویست و گەورەی ئێمە، سەروەری نیشتمانی عێراقی پێشێل کرد و لە خاکی عێراقدا هەڵمەتی تیرۆریستی ئەنجام دا و ئەوە دژی سەربەخۆیی ئەو وڵاتەیە.
ناوبراو بیری هێنایەوە: ئەگەر بێدەنگ بین، بەیانی ئەو هەڵمەتە لە دژی هەموو وڵاتانی دیکە دووپات دەکرێتەوە، هەر بۆیە چاوەروانی ئەوەمان لە وڵاتانی دۆست و دراوسێ هەیە کە ڕاشکاوانە ئەو جەنایەتە ئیدانە بکەن.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیاش بە دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشیی بۆ شەهید کرانی سپەهبۆد سولەیمانی بە رێبەری، دەوڵەت و خەڵکی ئێران جەختی کرد: دیتنی ڕێوڕەسمی شکۆمەندی بەڕێ کرانی تەرمی شەهید سولەیمانی لە تەلەڤیزیۆنی عێراق، نیشاندەری پێگە و خۆشەویستی سپەهبۆد سولەیمانی لای خەڵکی عێراقە.
Your Comment