بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاتیلا سەرتەل، نوێنەری ئەزمیر لە پەرلەمانی تورکیا لە پارتی کۆماری خوازی گەلانی تورکیا جەهەپە لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بە هەوڵە سەرکوتکارانەکانی دەسەڵاتی سیاسی دژی مێدیا دژبەرەکانی لە ساڵی ٢٠١٩ ی زایینی ڕایگەیاند: لە ساڵی ٢٠١٩ لانیکەم نووسینگەی ١٠٠ ڕۆژنامەی دژبەر لە تورکیا داخراوە. ژمارەی ئەو ڕۆژنامەڤانانە کە لە دە ساڵی دوایی بێکار بوون لە دەیا هەزار کەس زیاترن. ڕۆژنامەڤانەکان هەڕەشەیان لە سەرە و لە ژێر گوشاردان.
بە پێی نووسراوی ڕۆژنامەی بیرگۆن، سەرتل لە درێژەی قسەکانی وتی: تەنیا پاش کوودەتای ١٥ جوولای ٢٠١٦ ی زایینی ١١٩ مێدیا داخراوە و لە پێنج ساڵی دوایی مۆڵەتی چالاکی ٣ هەزار و ٨٠٤ ڕۆژنامەڤان هەڵوەشاوەتەوە.
Your Comment