بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست کۆی کارەکانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکای لێک داوەتەوە و نووسیویە کە یەکێک خراپترین و هەڵەترین بڕیارەکانی دۆناڵد ترامپ لە ساڵی ٢٠١٩ بەردانی پشتی کورد لە بەرانبەر هێرشەکانی تورکیا بوو.
ئەو ڕۆژنامە ئاکامی ئەو بڕیارەی ترامپی هێرش بۆ سەر کوردەکانی سووریا و کوشتوبڕیان لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە وەسف کرد کە لە شەڕ دژی داعش ١١٠٠٠ هێزی خۆیانیان لە دەست دابوو و زانیاری زۆریان لە سەر ئەبووبەکر بەغدادی رێبەری داعش بە ئەمریکا دابوو.
ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست پێی وایە پاش خەیانەتی ئەمریکا بە کوردەکانی سووریا و بەردانی پشتی ئەوان لە بەرانبەر تورکیا، هیچ کەس بڕوای بە ئەمریکا نەماوە.
Your Comment