بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە دانوستانی هاوبەشی لە گەڵ "ئابە شینزۆ" جەختی کرد: ئێران بەردەوام لە پێناو جێگرکردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچە و جیهان بە یارمەتی و هاوکاریی وڵاتانی ناوچە و دراوسێی هەوڵی داوە و بەو مەبەستە نامەگەلێکی بۆ سەرکردەی وڵاتانی ناوچە ناردووە.
سەرۆک کۆمار وێرای نرخاندنی پاڵپشتیی ژاپۆن لە پلانی ئاشتی هورمۆز، ڕایگەیاند:ئێران بەردەوام بەرپرسایەتییەکانی بۆ دابین کردنی ئاسایشی ناوچە ڕاپەڕاندووە و لەو سەر ئەو بڕوایەین کە ئاسایشی کەنداوی فارس لە لایەن وڵاتانی بیانییەوە کە هەوڵی پشت کردن لە یاساگەلی نێودەوڵەتی و تاک لایەنەخوازی دەدەن، تێک دراوە.
ئەو هەروەها ئاوری لە مژاری گەمارۆگەلی ستەمکارانە و نایاسایی ئەمریکا لە دژی ئێران پاش کشانەوەی ناپابەندانەی لە بەرجام، وتی: ئەمریکا بەو کارەی هەڕەشەی خستە سەر ئاسایش و ئاشتی جیهان.
سەرۆک کۆمار بە بیرهێنانەوەی زەروورەتی پێداگریی لە سەر بڕیارنامەی ٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لایەن هەموو وڵاتانی جیهانی، وتیشی: گەمارۆکانی ئەمریکا جۆرێک تیرۆریزمی ئابوورییە و پێویستە ئەو وڵاتانەی لە سەنگەری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزدا چالاکن، لە دژی ئەو کارەی ئەمریکا بوەستن.
ڕۆحانی کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام و سەپاندنی گەمارۆگەلی بێ وێنەی ئابووریی لە دژی گەلی ئێران بە هەنگاوێکی دوو بەر دۆڕاو وەسف کرد و ڕایگەیاند: ناپەیمانی ئەمریکا نە تەنیا زیانی بە ڕێککەوتنێکی گەورەی نێودەوڵەتی گەیاند، بەڵکوو زیانی بە ئاشتی و پەیوەندی سیاسی دۆستانەی نێوان وڵاتنیش گەیاندووە.
ناوبراو ئاوری لە پرسی کەمکردنەوەی هەنگاو بە هەنگاوی پابەندییە بەرجامییەکان لە لایەن ئێران پاش کشانەوەی ئەمریکا لەو ڕێککەوتنە و دەستەوەستانی ئەورووپییەکان لە ڕاپەڕاندنی بەڵێنەکانیان لە چوارچێوەی بەرجام دایەوە و جەختیشی کرد: لە سەر ئەو بڕوایەین بەرجام نمانەیەکی کارا لە گەیشتن بە ئاشتی و دۆستایەتی لە نێوان هەموو وڵاتانی جیهانی بوو.
سەرۆک کۆمار وێرای ئاماژە بە پێشوازیی ئێران لە هەر هەوڵ و هەنگاوێکی جیهانی بۆ پاراستنی بەرجام و دابین کردنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچە لە پەنای بەرزکردنەوەی مامەڵەی ئابووری بە تایبەت لە بواری وزە و فرۆش و هەناردەی نەوت، وتی: ئاساییە لە چوارچێوەی بەرژەوەندییەکانمان پشت لە هەرجۆرە دانوستان و ڕێککەوتنێک لەو بوارانەدا نەکەین.
هاوکات سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن, ئابوو شینزۆ هەروەها پاڵپشتی بەردەوامی ژاپۆن بۆ بەرجامی ڕاگەیاند و وتیشی کە هەوڵەکانی لەو بوارە درێژە پی دەدات و لەوبارەیە ژاپۆن هاوکارییەکانی لە گەڵ سێ وڵاتی ئەورووپی دەست پێ کردووە.
بۆچوونی ئێوە