هەورامان عوسمان زادە بە هەواڵنێری ئاژانسی مێهری ڕاگەیاند: رۆژی ڕابردوو چەند کۆڵبەر لە ملەی تەتەی سەر بە شاری هەورامان تووشی بەور و هەرەسی بەفر هاتوون، خێرا دوای ئەو ڕووداوە هێزەکانی فریاگوزاری و یارمەتیی خەڵکی خۆجێی و فریاگوزارانی مانگی سوور بۆ یارمەتی بو چەند کۆڵبەر گەیشتوونەتە ئەو شوێنە.
ڕاشیگەیاند: بە داخەوە دوای ئەو ڕووداوە کەسێک کوژراوە و کەسێکی دیکەش برینی قورسی هەڵگرتووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری مەریوان، بەڵام کەسێکی دیکە لە ژێر بەفرەکەدا ماوەتەوە و هێشتا نەدۆزراوەتەوە.
بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری سەوڵاوا ئاماژەی بەوەش دا: گەڕانی هیزەکانی فریاگوزاری و مانگی سوور بۆ دۆزینەوەی کۆڵبەری بێ سەروشوێن بەردەوامە.
بۆچوونی ئێوە