بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەوالی مێهر، ڕۆژی سێ شه‌مه به‌رواری ۱۷ ی كانونی یه‌كه‌می ۲۰۱۹ ی زایینی له مه‌راسیمێكدا له بینای مۆنیۆمێنتی قوربانیانی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه به ئاماده‌بوونی پارێزگار و به‌شێك له به‌رپرسانی هه‌ڵه‌بجه و سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی، ناسنامه‌ی عێراقی درایه خه‌لیل سالح مەحەمەد (محمدامین اسماعیلی) یه‌كێك له منداڵه وونبووه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كه له پاش ۳۱ ساڵ له ڕوداوی كیمیابارانی ئه‌و شاره گه‌ڕایه‌وه باوه‌شی بنەماڵەکەی.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له سلێمانی له ووته‌یه‌كدا له‌م مه‌راسیمه به ئاماده‌بوونی خێزانه ئێرانیه‌كه‌ی خه‌لیل، جه‌ختی كرده‌وه:ئه‌م ڕوداوه دڵخۆشكه‌ره ناتوانێت یادی قوربانیان و شه‌هیدانی كاره‌ساتی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌و ڕه‌نج و ئازاره‌ی خه‌ڵكی ئه‌م شاره چه‌شتیان، له یاده‌وه‌ریه‌كان به‌رێته‌وه.
مەهدی شوشتەری وتی: مەحەمەدئەمین یاخود خه‌لیل كه له لایه‌ن دوو بنەماڵەی موسوڵمان و ئازاد، به ناوی دو پێغه‌مبه‌ری گەورە (حه‌زره‌تی مەحەمەد (د.خ) و ئیبراهیم خلیل الله) ڕازێنراوه‌ته‌وه، له‌پاڵ سه‌دان منداڵی چه‌وساوه‌ی دیكه و هه‌زاران هاووڵاتی برینداری هه‌ڵه‌بجه‌یی، به‌ڵگه‌ی ستهملێكراویی و ئه‌و گه‌واهیده‌ره زیندووانه‌ن كه ده‌بوو په‌یامی مه‌زڵومیه‌ت و سه‌ربڵندی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه به گوێی جیهاندا بده‌ن و ئه‌و مه‌زڵومیه‌ته بۆ خه‌ڵكانی ئاینده و مێژوو تۆمار بكه‌ن.
وتیشی: له ڕاستیدا مەحەمەد ئەمین باڵوێز و په‌یامنێری دۆستایه‌تی و قوڵایی په‌یوه‌ندییه مێژوویی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستانه.
مه‌هدی شوشته‌ری له به‌شێكی دیكه‌ی ووته‌كانیدا ڕایگەیاند: هه‌رچه‌ند سه‌دام و ڕژێمی به‌عس خوازیاربوون تاوانه‌كه‌ی خۆیان له هه‌ڵه‌بجه له ڕای گشتی جیهان بشارنه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌بوونی سه‌ربازانی ئێرانی له‌م ناوچه‌یه‌دا بووه هۆی ئه‌وه‌ی كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ڕه‌هه‌ندی جیهانی وه‌رگرێ و وێنه‌گرانی ئێرانی قووڵایی كاره‌ساتی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌یان گه‌یانده هه‌موو جیهان.
سه‌ركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به هاوكارییه‌كانی حكومه‌ت و گه‌لی ئێران بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی و مرۆڤانه دا و زیادی كرد: ئێمه بڕوامان وایه كه كۆمه‌ڵگه‌ی جیهانی و له سه‌روی هه‌موویانه‌وه وڵاتانی ڕۆژئاوای بانگه‌شه‌كاری به‌رگری له مافی مرۆڤ به‌و شێوه‌یه‌ی كه شایسته و له ئاستی كاره‌ساتی كیمیایی هه‌ڵه‌بجه‌دا بێ به ئه‌ركی یاسایی خۆیان هه‌ڵنه‌سان. ئه‌ڵبه‌ت پرسیاری بنه‌ڕه‌تی هێشتا ئه‌مه‌یه كه چی كه‌سانێك سه‌دامیان له مه‌وادی كیمیایی مه‌رگبار ته‌یار كرد؟ ئه‌و نیشانه و داتایانه‌ی له‌سه‌ر پاشماوه‌ی زۆرێك له‌و بۆمبانه‌ی كه له هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌كانی ئێران دۆزراونه‌ته‌وه باس له به‌شداری ده‌یان كۆمپانیای ئه‌مریكی و چه‌ندین وڵاتی ڕۆژئاوایی له‌م تاوانه‌دا ده‌كه‌ن.
شوشته‌ری له كۆتایی وته‌كانیدا ڕایگەیاند: كۆماری ئیسلامی ئێرانی وه‌ك چۆن له ڕه‌نج و میحنه‌ته‌كانی قۆناغه جیاوازه‌كان له ته‌نیشت خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ڵه‌بجه‌ی قاره‌مانه‌وه بووه، به دڵنیاییه‌وه له قۆناغی ئاسایش و ئارامی و ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانیش دا له ته‌نیشت ئه‌وادا ده‌مێنێته‌وه و له هیچ یارمه‌تیه‌ك له‌م باره‌یه‌وه درێغی ناكات.
لای خۆیانه‌وه پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه و سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی قوربانیانی كیمیابارانی ئه‌و شاره له دوو وته‌ی جیاوازدا سوپاسی تایبه‌تی یارمه‌تی و هاوكاریه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه له په‌نادانی ئاواره‌كانی ئه‌و شاره و چاره‌سه‌ركردنی به‌ركه‌وتوانی كیمیاوی و سه‌رپه‌ره‌شتی كردنی منداڵه ونبووه‌كان كرد و هیوایان خواست كه به هه‌وڵی هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستانی عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران زه‌مینه‌ی دۆزینه‌وه و گه‌راندنه‌وه‌ی منداڵانی دیكه‌ی وونبووی هه‌ڵه‌بجه‌یی بۆ باوه‌شی بنەماڵەکانیان بهڕهخسێنرێت
بۆچوونی ئێوە