جووڵەی دەستپێکراو لە نزیک کردنەوەی مەزەبە ئیسلامییەکان نۆژەن بکرێتەوە

 ڕێبەری باڵای  شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە دەرکردنی حوکمێک، ئەمینداری گشتی مەکۆی لە یەکتر نزیک کردنەوەی مەزەبە ئیسلامییەکانی دەستنیشان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئایەتوڵڵا خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران لە حوکمێکدا حوجەتولئیسلام حەمید شەهریاری بۆ ئەمینداریی گشتی مەکۆی لە یەک نزیک کردنەوەی مەزەبە ئیسلامییەکان دیاری کرد.

 لە دەقی ئەو حوکمەدا هاتووە: ئەمڕۆ نیشانەکانی شکستی سیاسەتە دووبەرەکی نانەوەکانی نێوان برایانی موسڵمان زیاتر لە ڕابردوو دیارە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە هەوڵی چەوسێنەریی جیهانیی بۆ دووبەرەکی نانەوە لە چەندین دەیەی ڕابردوو زیاتر لە ڕابردوو بووە بەڵام شوکر بو خودا کە ئەمڕۆ لە جیهانی ئیسلام عەقڵیەتی پست بەستوو بە ڕێنوێنی خودایی، بلیمەت و هەڵکەوتە و خێرخوازکان زیاتر لە ڕابردوو هان دەدات کە بەرەنگاریی فیتنە و پیلان و دژبەرییە مەزەبییەکان ببنەوە و ئەمە ڕێک خاڵی بەرانبەری سیاسەتەکانی کوفر و چەوسێنەریی جیهانیە کە دڵی بە ئاژاوەنانەوە لە نێوان موسڵمانان خۆشە و دەستی داوەتە فریقە دروست کردن.  

ڕێبەری وتوویانە کە چاوەڕوانی لە مەکۆی لێک نزیک کردنەوەی مەزەبەکان ئەوەیە کە بە كەڵک وەرگرتن لە دەفرایەتی بێ بڕانەوەی عەقڵیەتی ئیسلامی کە لە هێزە فیکری و زناستییەکانی جیهانی ئیسلامدا هەیە بە تایبەت کەسانی گەنج و پڕ لە وزە، هەنگاوی بەرز لە لێک نزیک کردنەوەی فیکری و زناستی مەزەبە ئیسلامییەکان هەڵگرن و جووڵەیەک کە لە چەند دەیەی ڕابردوودا دەستی پێکردووە نوۆژەن بکەنەوە.

News Code 29860

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 6 =