بڕیارنامەی ٢٢٣١ قەدەغەی تاقیکاری مووشەکیی نەخستۆتە سەر ئێران

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە بە ئاماژە بەوەی کە بڕیارنامەی ٢٢٣١ قەدەغەی تاقیکاری ڕەوای مووشەکیی نەخستۆتە سەر ئێران، وتی: ئێمە لێدوانی لایەنەکانی بەرامبەر بە دەستێوەردەرانە دەزانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەباس مووسەوی ئەوڕۆ (شەممە) لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی لە تەورێز، بە ئاماژە بەوەی کە پرسی ناوصۆیی و هەڵبژاردنی وڵاتانی دیکە دەروەستی بە ئێمەوە نییە، هیوای خواست دەوڵەتی نوێی بەریتانیا بەڵینەکانی خۆی لە بەرجامدا ڕاپەڕێنێت و هەوڵی پراتیگی بدات بۆ چوونەوە سەر پابەندییەکانی.

مووسەوی لە درێژەدا لە سەفەری بەمزووانەی ڕۆحانی بۆ ژاپۆن هەواڵی دا و ڕایگەیاند: پێشنیارەکانی دەوڵەتی ژاپۆن بۆ کەم کردنەوەی ناکۆکییەکان لە ناوچە لە ڕووی نیازپاکییەوەیە و کۆماری ئیسلامی ئێران پێشوازی لەو نیاز پاکییە دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە هەروەها بیری هێنایەوە کە بەرجام تەنیا ڕێککەوتنێکی تایبەت بە پرسی ناڤۆکی ئێرانە و دەرەوەستی بە پرسی مووشەکییەوە نییە و جەختی کرد: بڕیارنامەی ٢٢٣١ قەدەغەی تاقیکاری مووشەکیی نەخستۆتە سەر ئێران.

ناوبراو بە دەربڕینی نیگەرانی خۆی بۆ مانۆری مووشەکی ئەم دواییەی ویلایەتە یەکگرتووەکان، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران ناڕەزایەتی خۆی بۆ هەڵمەتی تێکدەرانەی ئاژاوەگێران و بە کرێ گیراوان لە عێراق دژی کۆنسولخانەی ئێران لە نەجەف ڕاگەیاندووە و پەیجۆری یاسایی و سیاسیمان بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو ڕووداوە و سزادانی هۆکارانی بەردەوامە.

مووسەوی لە کۆتاییشدا باسی لە ئامادەنەبوونی پووتین و ئەردۆغان لە تەورێز و بەڕیوەنەچوونی دانیشتنی سێ قۆڵی وتی: هۆی سەرنەگرتنی ئەو دانیشتنە دەگەڕێتەوە بۆ ناهەماهەنگیی نێوان وڵاتانی میوان و میواندار.

News Code 29845

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha