بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئیتارتاس، ڤیلادمیر پووتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە لێدوانێکدا لە هاوکاری پۆلیسی سەربازی ئەو وڵاتە لە گەڵ هێزە کوردییەکان لە درێژەی سنوورەکانی سووریا و تورکیا هەواڵی دا.
ناوبراو هەروەها جەختی کرد کاری پۆلیسی سەربازی ڕووسیا پارێزەری لە هەموو خەڵکە.
پووتین هەروەها وتی کە بە بڕوای ئەو بەشێک لە دەستکەوتە ئەرێنییەکان کە لە درێژەی سنوورەکانی سووریا و تورکیا بەدەست هاتووە؛ بە پاڵپشتی کوردەکان بووە.
ناوبراو لەم بارەوە زیادی کرد: خەڵک بە یارمەتییەکانی ڕووسیا دەزانن، ئەوان بە عەشقەوە لە گەڵمان ڕووبەڕوو دەبن. پۆلیسی سەربازی ڕووسیا لە کاتی گەشت لێدان لە تەواوی ناوچە نیشتەجێیەکانی هاوسنووری تورکیا، لە گەڵ میهرەبانی خەڵکی کورد بەرەوڕوو دەبنەوە چونکوو ئەوان دەزانن کە ئێمە بۆ پارێزەری لە ئەوان لەوێین. ئەمە راستیەکە.
بۆچوونی ئێوە