ئەمریکا ئۆپراسیۆنی سەربازی خۆی لە سووریا دەستی پێکردەوە

ئەمریکا کە چەندین جار پاگەندەی کردووە کە داعشی لە سووریا شکست داوە، دیسان ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە ئەو وڵاتە بە بیانووی شەڕ دژی داعش دەست پێکردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز ڕاپۆرتێکی لە سەر دەست پێکردنەوەی ئۆپراسیۆنی هاوپەیمانی دژە داعش بە ڕێبەرایەتی واشنتۆن بە هاوڕێیەتی کوردەکان، لە باکووری سووریا و دژی گرووپی داعش بڵاو کردووەتەوە.

نیۆیۆرک تایمز بە گێڕانەوە لە بەرپرسانی سەربازی ئەریکا ئەو ڕاپۆرتەی بڵاو کردەوە و زیادی کرد کە ئەو ئۆپراسیۆنە نوێیە نیشانی دەدات سەرەڕای فەرمانی پێشووی ترامپ بۆ چوونە دەرەوەی تەواوی هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا، هێشتا ژمارەیەک لە سەربازانی ئەمریکی لە ئەو وڵاتە ماونەتەوە.

ئاڵبەت ژنراڵ کنت مەک کێنزی سەرۆکی ئەرکانی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکاش ڕۆژی شەممە لە پەراوێزی کۆبوونەوەی مەنامە، وتبووی کە سوپای وڵاتەکەی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا لە دژی داعش ئۆپراسیۆن بەڕێوە دەبات.

News Code 29529

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 1 =