دوژمن هێڵی سوورمان ببەزێنێت، لەناوی دەبەین

فەرماندەی گشتی سوپا، ئەمریکا، بریتانیا، ئیسرائیل و ئالی سعوودی خستە بەر دەنگەوە و وتی: ئەگەر هێڵی سووری ئێمە تێبپەڕێنن، لەناوتان دەبەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر حسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە نێو کۆمەڵانی  گەورە لە پاڵپشتی لە توان و ئاسایشی وڵات کە لە گۆڕەپانی ئینقلابی تاران بەڕێوە چوو، وتی: کۆبوونەوەی ئەمڕۆ دوا گوللە لە سیاسەتەکانی گەورەترین دوژمنی مێژووی مرۆڤایەتییە.

وتیشی: ئێوە لە ڕووداوی ئیمام حسێن لە کەربەلا دەرستان وەرگرت. هەمیشە ئارەزووتان دەکرد کە خۆزگە لە سەردەمە سەختەکانی ئیسلام بووایەن و لە ئیمام بەرگریتان بکردایە و ئەمڕۆ ئەو کارەتان ئەنجام دا. جیهان وەکوو ئێوەی هەرگیز نەدیوە و پێدەچێت هەرگیز نەیشیبینێت. نەتەوەی ئازیزی ئێران، باوەڕ بکەن ئێمە لە شەڕی جیهانیداین. ئێستاکە لە ئەم چرکەدا خەریکی شکست دانی زلهێزەکانن.

ناوبراو هەروەها بە ئیسرائیلی وت: بە زایۆنییەکان دەڵێم چاوەڕوانی ئەمریکا نەبن. ئەو هەمیشە دێر دێت وشیار بن پاش ئەوەی کە لەناو چوون دێت و ئەو کاتە ئیدی درەنگە.

سەلامی لە درێژەدا جەختی کرد: دوژمنانی ئێمە شکستیان هێناوە. بڕواننە رێبەرەکانیان خەمۆک بوون، بێ هیوا بوون، سیس بوون. ئێمە لە هەموو شوێنێک شوێنیان دەگرین و پێیان دەڵێین ئێمە هیچ جووڵەیەک بێ وەڵام و بەێ تۆڵە ناهێڵینەوە، ئێمە حەسێبی خۆمان لە گەڵ هەمووان پاک دەکەین و چاوەروان بن ئەو ڕۆژە و چۆنایەتییەکەی ئێمە دیاریی دەکەین.

فەرماندەی گشتی سوپا جەختی کرد: من دیسان بە دوژمنان دەڵێم، بەئەمریکا بە بریتانیا و بە ئیسرائیل و ئالی سعوود، ئێوە ئێمە دەناسن، وشیار بن کە لە هێڵی سووری ئێمە نەپەڕنەوە، کە لە ئەو حاڵەتە لەناوتان دەبەین.

News Code 29525

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =