کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریامان بە ئاکام گەیاند

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریای بە تەواوەتی بە ئاکام گەیاندووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە NTV، هولۆسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا لە لێدوانێکدا لە کامڵ کردنی ڕەوتی کردنەوەی ناوچەی ئەمنی مەبەستی وڵاتەکەی لە باکووری سووریا هەواڵی دا.

وەزیری بەرگری تورکیا وێرای ئاماژە بە ناوچەی ئەمنی مەبەستی ئەنقەرە بە درێژایی ١٤٥ کیلۆمەتر و قووڵایی ٣٠ کیلۆمەتر لە خاکی سووریا، ڕەخنەی گرت لە پێشێل کردنی ڕێککەوتنەکانی ئاشتی و ئاگربڕی لە باکووری سووریا و وتی کە ڕێککەوتنەکە رۆژانە ١٠ تا ١٥ جار پێشێل دەکرێت.

هولۆسی ئاکار هەروەها هەندێک ڕاپۆرت لەبارەی کەڵک وەرگرتنی وڵاتەکەی لە چەکی کیمیایی لە باکووری سووریای ڕەت کردەوە و وتیشی: سەربازانی تورکیا لە چەکی کیمیایی بەهرە نابەن.

تورکیا لە ٢٥ی ڕەزبەری ئەوساڵی هەتاوی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بۆ پاشەکشێ دان بە هێزە کوردەکانی سووریا لە ناوچەگەلی سنووریی ڕەقە و حەسەکەی سووریا دەست پێ کرد و پاش ڕێککەوتنی لە گەڵ ڕووسیا و ئەمریکا بڕیاری ئاگربڕی گرتە بەر.

یەکێک لە ئامانجەکانی تورکیا لەو ئۆپەراسیۆنە سەربازییە کردنەوەی ناوچەی ئەمن لە باکووری سووریا لە مەودای نێوان شارەکانی سەریکانی و گرێ سپی بووە کە ئێستا وەزیری بەرگریی تورکیا لە بە ئاکام گەیاندنی ئەو پلانە هەواڵی داوە.

News Code 29453

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 8 =