بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، غوڵامحسێن ئیسماعیلی وتەبێژی دەزگای داد بە ئاماژە بە دەرکرانی حوکمی تۆمەتبارانی سیخۆری لە ناوەندگەلی سەربازی لە قەوارەی ژینگەپارێزی، وتی: پاش بەڕێوەچوونی ٣٦ دانیشتنی دادگا بە ئامادەبوونی خودی تۆمەتباران و پارێزەرەکانیان لە لقی ١٥ی دادگەی شۆڕش، سەرۆکی دادگە پاش هەڵسەنگاندنی لێدوانی هەموو لایەنەکان حوکمی دانێ.
ئیسماعیلی وتیشی: بە گوێرەی سزانامەی دەرکراوە لە لایەن سەرۆکی ئەو لقەی دادگە، تۆمەتبارانی دۆسیەکە بە سزای زیندانی ٤ تا ١٠ ساڵ حوکم دران.
وتەبێژی دەزگای داد بە ئاماژە بەوەی کە تۆمەتباران هەلی داخوازی بۆ پێداچوونەوە بەو حوکمەیان هەیە، بە پێی بڕگەگەلی یاسایی خۆی لە دەربڕینی وردەکارییەکان بوارد.
شایانی باسە تۆمەتباران و پارێزەرانیان ٢٠ رۆژ دەرفەتیان هەیە کە هەمبەر بەو حوکمە دادگە خوازیاری پێداچوونەوە بن.
دوو ساڵ لەمەوپێش شەش کەس بە تاوانی کاری سیخوڕی و ئەمنیەتی لە ئێران دەستگیر کران کە خۆیان وەک چالاکی ژینگەپارێزیی دەرخستبوو.
دوو ساڵ دۆسیەیان کراوەیە لە لقی ۱۵ی دادگەی شۆڕش .
بۆچوونی ئێوە