بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن خوەش ئێقباڵ، جێگری پارێزگاری کوردستان بە ئاماژە بە دۆخی هێور لە بەنزینخانەکانی کوردستان دوای ڕاگەیاندنی هەواڵی گران بوونی بەنزین وتی: هیچ کێشەیەک بۆ پێدانی بەنزین بە خەڵک و دابەش کردنی نییە.
دوای ئەوەی بەنزین گران کرا هەندێ هەواڵ بڵاو کرایەوە کە گوایە کێشە لە ژمارەیەک بەنزینخانەی کوردستان دروست بووە کە جیگری پارێزگاری کوردستان رەتیکردەوە.
شەوی هەینی دەوڵەت ڕایگەیاند کە نرخی بەنزین بەرز دەکاتەوە و داهاتی ئەو بڕە زیاد کراوەی سەر نرخی بەنزین بە سەر خەڵکی وڵاتدا دابەش دەکات تا کوو ڕێگری بکرێت لە زیادە بەکارهێنانی بەنزین لە لایەن هەندێ کەسەوە و سووبسیدی بەنزینیش کە دەوڵەت دابینی دەکات کەم بێتەوە.
دەوڵەت ڕایگەیاندووە کە بەزر بوونەوەی نرخی بەنزین هیچ کاریگەرییەکی لە سەر گران بوونی شت و مەکی دیکە نابێت و ئەگەر کەسێک بیەوێت شتی گران بە خەڵک بفرۆشێت بەو بیانووەی کە بەنزین گران بووە، سزا دەدرێت.
Your Comment