بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلنەشرە، ئاقیخای ئەردعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە هاوێژرانی ١٩٠ مووشەک لە لای غەزەوە بەرەو ئیسرائیل هەواڵی دا.
ناوبراو جەختی کرد کە لە سەرلەبەیانی سێشەممەوە تا ئێستا، ١٩٠ مووشەک و هاوەن لە غەزەوە بەرەو ئیسرایئل هاوێژراوە.
ئەدرعی پێشتر دانی بە ناکارامەیی سیستەمی بەرگری مووشەکی گومەز ئاسنین لە بەرانبەر ئەو هێرشانە دانابوو.
هێرشی سەرلەبەیانی سێشەممەی ئیسرائیل بۆ سەر ماڵی بەها ئەبو عەتا لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی بووە هۆی تیرۆر کرانی ناوبراو و هاوژینەکەی. لە هێرشێکی تری ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی ئەلمزە لە دیمەشق، مەعاز کوڕی ئەکرەم عەجووری لە ئەندامانی نووسینگەی سیاسی جیهادی ئیسلامی کوژرا.
بۆچوونی ئێوە