AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ٢٠ ١٠:٥٦

پیشانگای وێنە لە سەر بابەتی ژن لە بانە کرایەوە

پیشانگای وێنە لە سەر بابەتی ژن لە بانە کرایەوە

یەکەم پیشانگای وێنەگری لە سەر بابەتی ژن و لە ژێر ناوی " هەرمانی ئەوین" لە گالری وێنەی هۆتێل داوینکۆ لە بانە کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەو پیشانگا بە ٤٤ وێنەی ئینتیزاعی و ئیحساسی لە وێنەگری بانەیی ئەوین عەباسی لە سەر بابەتی ژن و ڕۆڵی ژن لە کۆمەڵگا، سیاسەت و پێوەندی لە گەڵ جیهان و هەروەها ڕۆڵی ژنی کورد لە ئاشتی جیهانییە کە لە ١٩ تا ٢٥ ی خەزەڵوەر خراوەتە بەر چاوی هۆگرانەوە.

بەشێک لە وێنەکان لە سەر بابەتی ژن و ئاشتی جیهانییە کە لە ئەو وێنانە ژنانی کورد وەکوو باڵوێزی ئاشتی جیهان دەناسرێن و بەشێکی تر لە وێنەکان پێوەندیان بە ژنان و فەرهەنگی کۆمەڵگاوە هەیە کە ئەو بابەتە بە وێنەی شەقامی نمایش دراوە.

ئەوین عەباسی لە ساڵی ٢٠١٦ میدالیای زێڕی کێبڕکێی وێنەگری جیهانی هیندی بردەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ دیلپلۆمی شانازی گورجستانی مسۆگەر کرد و دیسان لە ساڵی ٢٠١٧ دیپلۆمی شانازی وێنەگری جیهانی لە مەقدوونیەی بردووەتەوە.

News ID 29283

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha