بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی لە کۆڕی خەڵکی یەزد ڕایگەیاند: ئەمە خەڵاتی بچووکی دەوڵەت و خەڵاتی کۆمپانیای نەوت و وەزارەتی نەوت بۆ نەتەوەی گەورەی ئێرانە. ئێمە کێڵگەیەکی نەوتی بە ئەندازەی ٥٣ ملیار بەرمیل نەوتمان دۆزیوەتەوە. ئەمە لە گۆڕەپانێکی نەوتی گەورەیە کە لە بۆستانەوە دەست پێدەکات و تا نزیک ئومیدیە ٢ هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆش پانتایی هەیە. ئەو لۆوە نەوتییە ٨٠ مەتر قووڵایی هەیە و نەوتەکەی بڕی ٥٣ ملیار بەرمیلە.
ڕۆحانی وتیشی: سەرەڕای دوژمنایەتییەکانی ئەمریکا، بە کۆشکی سپی ڕادەگەیێنین، بە کوێری چاوی هەموو دوژمنانی نەتەوەی ئێران، لە ئەو ڕۆژانە کە ئێوە فرۆشی نەوتی ئێرانتان گەمارۆ دا و گوشارتان خستە سەر نەتەوەی ئێمە، کرێکارە ئازیزەکانی ئێمە و نەژیارڤانەکانمان توانیان ٥٣ ملیار بەرمیل نەوت لە کێڵگەیەکی گەورە بدۆزنەوە.
ناوبراو زیادی کرد: ئەوەی کە گرینگە لە ئەو ٥٣ ملیار بەرمیلە تا چ ڕادەیەک دەتوانین دەربهێنین و بفرۆشین و لێرەدایە کە زانست و تەکنۆلۆژی قسەی یەکەم دەکات. من بە ئێوە دەڵێم کە ئەگەر سەدا یەکی هەڵگرتنی ئەو کیڵگە نەوتییە زیاتر ببێتەوە، ٣٢ ملیار دۆلار داهاتمان زیاد دەبێت.
Your Comment