AP ١٣٩٨ گەڵاڕێزان ١٢ ٠٩:٥٣

سەرچاوەیەکی سیاسی عێراق:

بەغدا ڕێگە نادات داعشییە ئەورووپییەکان لە سووریاوە بێنە عێراق

بەغدا ڕێگە نادات داعشییە ئەورووپییەکان لە سووریاوە بێنە عێراق

سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی لە دژایەتی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە گەڵ پێشنیاری ئەورووپییەکان بۆ گواستنەوەی ١٣ هەزار داعشی لە سووریاوە بۆ عێراق هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، سەرچاوەیەکی سیاسی عێراقی لە دژایەتی بەرپرسانی ئەو وڵاتە لە گەڵ پێشنیاری ئەورووپییەکان بۆ گواستنەوەی ١٣ هەزار داعشی لە سووریاوە بۆ عێراق هەواڵی دا.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، ئەورووپییەکان پێشنیاریان دابوو کە ١٣ هەزار ئەندامی داعشی لە خاکی سووریاوە بگوازرێنەوە بۆ عێراق.

بەرپرسانی ئەورووپی لەم دوایەەدا بە سەفەر بۆ عێراق داوایان لە دەوڵەتی ئەو وڵاتە کردبوو کە لە گەڵ گەڵاڵەی گواستنەوەی ١٣ هەزار ئەندامی داعشی لە سووریاوە بۆ عێراق ڕێک بکەون، بەڵام بەغدا ئەو گەڵاڵەیەی قبووڵ نەکرد.

ئەورووپییەکان هەروەها داوایان لە عێراق کردبوو کە لێپرسینەوە لە ئەو داعشیانە بکەن.

News ID 29154

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha