بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پاش سەفەری ئەم دواییەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ڕۆم، رۆژنامەیەکی ئیتالی لە بڕیاری دەوڵەتی ئەو وڵاتە بۆ قەدەغەی گەشتی شەریکەی ئاسمانیی ئێران بۆ ئیتالیا هەواڵی دا.
رۆژنامەی ئیتالی "LA STAMPA"(لا ستامپا) ڕایگەیاند کە دەوڵەتی ئیتالیا وەک وڵاتانی دیکەی ئەورووپیی وەک فەڕەنسا و ئەڵمانیا لە ژێر گوشارەکانی ئەمریکا، قەدەغەی خستۆتە سەر گەشتی کۆمپانیای ئاسمانی ماهان بۆ ئەو وڵاتە.
ئەو رۆژنامەی هەڵوەشانەوەی مۆڵەتی گەشتی شەریکەی ئاسمانی ماهان بۆ ئیتالیای وەک یەکێک لە گرینگترین پرسە ئاڵوگۆڕ کراوەکان لە سەفەری ئەمدواییەی مایک پەمپێئۆی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئەو وڵاتە لە مانگی ڕابردوودا ڕاگەیاند.
بۆچوونی ئێوە