ڕۆڵی ئەمریکا لە شەڕەکان بووەتە هۆی کوشتوبڕی ٨.٥ ملیۆن مرۆڤ

فەرماندەی گشتی سوپا وتی: هەشت و نیو ملیۆن کەس کوژران و ئاکامی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ئەمریکا لە شەڕەکانی ٤٠ ساڵی ڕابردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە دیوارنیگارەکانی هێلانەی سیخوڕی پێشووی ئەمریکا کە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند: ئەمریکا کەسایەتیەکی دووفاقەی هەیە و ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ لە زۆربەی شەڕەکانی ٤٠ ساڵی ڕابردوو لە ناوچەکە و جیهانی ئیسلام ڕۆڵی هەبووە.

فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران وتیشی: هەشت و نیو نلیۆن کەس کوژراو ئاکامی دەستێوەردانی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی ئەمریکا لە شەڕەکانە.

سەردار سەلامی زیادی کرد: ئەمریکا گەورەترین هەناردەکاری چەک و گرینگترین لایەنی بەشدار بوو لە شەڕەکانی جیهانە بەڵام لە قسەدا بەرپرسانی ئەمریکا لە ئەمنتر بوونی جیهان قسە دەکەن.

سەردار سەلامی بە ئاماژە بە ئەوەی کە ١٣ خەزەڵوەر دەسپێکی شەڕ دژی ئیستکبار لە جیهان بوو، وتی: ئایا وڵاتێک کە دەسەڵاتی لەناوبردنی چەندین جارەی گۆی زەوی بە چەکی ناڤۆکی هەیە، دەتوانێت لە ئەو دووفاقەییە ژیان بکات کە بەرەبەرکانێ بکات لە گەڵ گەشەی چەکە ناڤۆکییەکان.

News Code 29141

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =