بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی تەلەڤیزیۆنی فاکس نیوز ڕۆژی چوارشەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڤیدیۆی ئۆپراسیۆنی پاگەندەیی هێزە تایبەتەکانی ئەو وڵاتە دژی ئەبووبەکر بەغدادی بڵاو کردەوە.
لە ئەو گرتە ڤیدیۆییە، ژنراڵ کنس ئێف مەک کنزی جونیور فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا بە شێوەی هاوکات هێرشی پاگەندەیی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بۆ سەر حەشارگەی ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە باکووری سووریا ڕاپۆرت دەدات.
ڕاپۆرتەکان باس لە ئەوە دەکەن کە هێزەکانی ئەمریکا لە ئەو ئۆپراسیۆنەدا شەش ئەندامی داعش بریتی لە چوار ژن و یەک پیاو جگە لە بەغدادی یان کوشتووە. مەک کنزی هەروەها پاگەندەی کرد کە تەقینەوەی پشتوێنی خۆکوژی بەغدادی، گیانی دوو منداڵ کە ئەو لە گەڵ خۆی بردبوویانیە ناو تونێلەکەوە، ئەستاند.
ئەو گرتە ڤیدیۆییە کە فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان تۆماری کردووە نیشانی دەدات کە هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا نزیکی شوێنی خۆحەشاردانی بەغدادی بوونەتەوە و جێتە شەڕکەرکانی ئێف ١٥ و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئێم کیو ٩ ڕیپر ی ئەمریکا هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر ئەو شوێنە.
Your Comment