هۆشداریی لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆیی لە لوبنان

ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان وتی: لە هەلومەرجێکی هەستیار و وردبینانەداین. دەست لە کار کێشانەوە و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پێشوەختی پەرلەمانی پشت‌ڕاست ناکەمەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتاردانی سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەدا وتی: لە هەلومەرجێکی هەستیار و وردبینانەداین و هەر بۆیە پێویستە وردبینانە و بەرپرسانە بجووڵێینەوە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا بە ئاماژە بەوەی کە بزووتنەوەی ئێستای جەماوەری لوبنان، بزووتنەوەیەکی جەماوەریی خۆڕسکە و دەبێ بەر لە هەر شتێک ڕێزی لێ بگیردرێت، جەختی کرد: هیوادار بووم کە خۆپیشاندەران ڕوو لە هەڵمەتی تێکدەرانە و تێهەڵچوون لە گەڵ هێزەکانی ئاسایش نەنێن. ئەو بزووتنەوەیە دەسکەوتی زۆر ئیجابیشی بووە و دەبێ بپارێزرێت. داوامان لە خۆپیشاندەران کرد کە نەهێڵن هەندێک لە حزبەکان سوار شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان بن و بەهرەی لێ ببەن. یەک لەو دەسکەوتانە ناچار کردنی دەوڵەت لە تۆمار کردنی بوودجەیەکی بێ باج و ماڵیاتە. لە ژێر گوشاری جەماوەریدا بوو کە پاکێجی چاکسازانەی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان ئاراستە کرا و ئەگەرچی وەدی هێنەری تەواو ویستەکان نەبوو، بەڵام لە خۆیدا هەنگاوێکی ڕوو لە پێش بوو.

ئەمینداری گشتیی نەسروڵڵا لە درێژەدا ڕایگەیاند: دەوڵەت پێداگرە لە ڕاپەڕاندنی بڕیارەکانی خۆی لە چوارچێوەی پلانێکی زەمانیی دیار و یەکێک لە گرینگترین یاساگەلێک کە ئاراستە کراوە گەڕاندنەوەی داراییە تاڵان کراوەکان و پێشنووسی یاسای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە. یەکێکی دیکە لە دەسکەوتەکانی ئەو خۆپیشاندانە هاوڕیی گرووپگەلی سیاسی و لەوان حزبوڵڵا لە ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هەوڵ بۆ خێرایی لە پەسەند کردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و هەڵگرتنی حەسانەی هەندێک کەس و گەڕاندنەوەی داراییە تاڵان کراوەکانە.

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە سازبوونی بۆشایی لە نێوان دەزگاگەلی دەوڵەت و سیستەمی دەسەڵاتدا لە سای هەلومەرجی ئابووریی ئاڵۆزی ئێستا و ناکۆکیی لە نێوان وڵاتان و ناوچەدا دەبێتە هۆی بشێوی و ئاژاوە، ڕاشیگەیاند: ئێمە لە بەرامبەر ئەو جۆرە بۆشاییە دەوستین و دەست لە کارکێشانەوەی دەوڵەت و بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی لە هەلومەرجی ئێستادا پشت‌ڕاست ناکەینەوە، چونکە لامان وایە پرسەکە ئاڵۆزتر دەکات.

سەید حەسەن نەسروڵڵا داوای لە خۆپیشاندەران کرد کە بۆ خۆیان نوێنەران و رێبەرانێک هەڵبژێرن و داواخوازییەکانیان دیاری بکەن و رێگەی دانوستان بگرنە بەر و جەختیشی کرد: داخوازیی گفتوگۆ لە گەڵ بزووتنەوەی جەماوەری بە واتای کشانەوە لە گۆڕەپان و شەقامەکان نییە. لەمناوە پرسێکی زۆر گرینگ لە ئارادایە و ئەویش ئەوەیە کە هەندێک کەس بە دوای چەسپاندنی ئەو باوەرەن کە لایەنەکان خەریکی هاندانی سوپا بۆ تەقە کردن لە ناڕازیانن، بەڵام نابێ بڕوایان پێ بکرێت. هاوکات شایەدی پاڵپشتی دارایی لە لایەن هەندێک لە حزب و گرووپگەلی ناسراوە لەو بزووتنەوەین و هەندێکی دیکەیان خۆیان لە پشت ناڕازیان دەشارنەوە و تاقمێکی دیکە بە دوای تۆڵەستاندنەوەی سیاسین، هەر بۆیە دەبێ نوێنەرانی دژبەر بناسرێن.

News Code 29029

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =