ترامپ هیچ تێگەیشتنێکی لە هەلومەرجی سووریا نییە

"برێت مەک‌گۆرک" نوێنەری تایبەتی پێشووی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی داعش لە لێدوانێکدا بە توندی ڕەخنەی لە سیاسەتگەلی دەوڵەتی ترامپ هەمبەر بە پرسی سووریا و گۆرانکارییەکانی ناوچە گرت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "برێت مەک‌گۆرک" نوێنەری تایبەتی پێشووی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی داعش لە لێدوانێک بۆ نیۆیۆرکێر وێرای ڕەخنە لە سیاسەتگەلی دەوڵەتی ترامپ لە ناوچە، ڕایگەیاند کە کشانەوەی سەربازیی ئەمریکا لە سووریا بۆتە هۆی دابەزینی توانستی ئەمریکا بۆ ڕاپەڕاندن و ئیدارەی ناوچەیەکی زۆر ئاڵۆز.

وتیشی: ئەگەرچی ترامپ فەرماندەی گشتیی هێزی سەربازی ئەمریکایە، بەڵام ئەو هیچ تێگەیشتنێکی لە هەلومەرجی سووریا نییە. چونکە سووریا شوێنێکە کە هەمدیسان هەڕەشەکان تێیدا دەتوانن سەر هەڵدەنەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە دەیان هەزار زیندانی داعشی هێشتا لەو وڵاتەن.

بە وتەی مەک گۆرک، ترامپ هیچ ئایدیایەکی لەبارەی ئەندامانی داعش لە ناوچەدا نییە و ئەوە نیشاندەری تێگەیشتنی کەم و لاوازی ئەو لە دۆخی لە سووریایە.

شایانی باسە، برێت مەک گۆرک کە پێشتر لە سووریادا وەک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا لە هاوپەیمانی دژی داعش تەرکیزی لە سەر ناسینی بنکە و مۆڵگەکانی داعش و پاڵپشتی لە کوردەکانی سووریا بوو، لە مانگی دیسامبێر بە هۆی ناکۆکیی لە گەڵ ترامپ لە پەیوەندی لە گەڵ کشاندنەوەی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا، دەستی لە کار کێشایەوە.

News Code 28986

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 3 =