بەرهەم ساڵح : یەکێتی ئەورووپا هەوڵ بدات بۆ ڕاگرتنی هێرشەکانی تورکیا

سەرۆک کۆماری عێراق لە پێوەندی تەلەفۆنی لە گەڵ بەرپرسی پێوەندیی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە سەر زەروورەتی ڕاگیرانی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سومریە نیوز، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە گەڵ فێدرکیا موگرینی بەرپرسی پێوەندی دەرەوەی یەكیتی ئەورووپا لە ڕێگای تەلەفۆنەوە قسەی کرد.

ناوبراو لە ئەو پێوەندییە تەلەفۆنییەدا لە سەر زەروورەتی ڕاگیرانی هێرشی سەربازی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا جەختی کرد.

بەرهەم ساڵح وتیشی: ئەبێ یەکێتی ئەورووپا و وڵاتانی ئەندامی ئەو یەکێتییە بە شێوەی بەپەلە و جیدی بۆ ڕاگیرانی ئەو هێرشە هەوڵ بدەن.

سەرۆک کۆماری عێراق جەختی کرد: ئەبێ ڕێکاری ئاشتیخوازانە بۆ چارەسەری کێشەکان بگیرێتە بەر.

بەرهەم ساڵح جەختیشی کرد: ئەبێ پاڵپشتی سووریاییەکان بکرێت بۆ گەیشتن بە ڕێکاری سیاسی بۆ هاتنە دی ئاشتی و سەقامگیری.

News Code 28866

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 11 =