پاڵپشتی ئۆپراسیۆنی تورکیا نابین و بەشداریشی ناکەین

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایگەیاند: لە ئۆپراسیۆنی تورکیا نە بەشدار دەبین و نە پاڵپشتیشی دەکەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، جاناتان هافمەن وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند: وەزارەتی بەرگری ئەو پرسەی بۆ تورکیا و هەروەها سەرۆک کۆامر ڕوون کردووەتەوە کە ئێمە نە لە ئەو ئۆپراسیۆنە پاڵپشتی دەکەین و نە تێیدا بەشداری دەکەین.

لە درێژەی بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لەم بارەوە هاتووە: مارک سپێر بە هاوتا تورکیاییەکەی خۆی وتووە کە ئەو ئۆپراسیۆنە مەترسیە بۆ سەر تورکیا.

شیاوی باسە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمرۆ ڕایگەیاند ئەنقەرە ئۆپراسیۆنی ئاسمانی و زەوینی لە ڕۆژهەڵاتی فورات لە سووریا بەڕێوە دەبات و ئەو هێرشەش بە ئەگەرەوە ئەمڕۆ یا سبەی دەست پێدەکات.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسێک لە پێنتاگۆن چەند کاتژمێر پێش لە فەرمانێک کە کۆشکی سپی سەبارەت بە کشانەوەی تەواوی سەربازانی ئەمریکی لە سووریا وەرگیراوە، هەواڵی دا؛ بڕیارێک کە کوردەکان لە سووریا ئەوە وەکوو خەنجەرێک لە پشتەوە بە خۆیان لێک دەدەنەوە.

ئەو بەرپرسە لە پینتاگۆن بە کەناڵی الحرە وتی: ئێمە فەرمانێکمان لە دەوڵەتی ئەمریکاوە لە سەر کشانەوەی تەواو لە سووریا بە پێی شانەی کاتی کورت خایەن وەرگرتووە.

News Code 28755

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =