بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرچاوەیەکی ئاگادار بە هەواڵدەریی ڕۆیتێرزی ڕاگەیاندووە کە ئەمریکا بە فەرماندەیی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە)ی وتووە کە بە هیچ لەونێک لە بەرامبەر هێرشی تورکیا پاڵپشتی و بەرگرییان لێ ناکات.
بە وتەی ئەو سەرچاوە ئاگادارە، سەربازانی ئەمریکی دوو بازگەی چاوەدێری و پاسەوانیان لە گرێ سپی و ڕەئسوعەین لە باکووری رۆژهەلاتی سووریا و نزیکی سنووری تورکیا چۆڵ کردووە و جارێ سەربازانی ئەمریکیی شوێنەکانی دیکە شوێنگۆڕکێیان پێ نەکراوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە چەند کاتژمێر لەوە پێشیش هەسەدە بە دەرکردنی ڕاگەیێندراوێک وێرای پشتڕاست کردنەوەی هەواڵی پاشەکشێی هێزەکانی ئەمریکی لە سنوورەکانی تورکیا، ڕایگەیاند: واشنتۆن خەیانەتی بە بەڵێنەکانی خۆی کرد.
بۆچوونی ئێوە