سەرهەڵدانی هەر شەڕێکی نوێ دەبێتە هۆی سڕانەوەی هەمیشەیی ڕژیمی زایۆنی

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وتی: ڕژیمی زایۆنی چیتر هەڵە نییە و بچووکترین ھەڵەی دەبێتە دوا ھەڵەی.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار سەرلەشکر "حسێن سەلامی" فەرماندەی گشتیی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە دیداری فەرماندەگەلی باڵای سوپا لە گەڵ رێبەری باڵا، بە ئاماژە بە وەدی هاتنی هەنگاوی دووهەمی شۆڕشی ئیسلامی و پێشخستنی ستراتژیی گرتنەبەری پراتیگ و لۆژیکی بەرخۆدان لە کۆمەڵگادا، وتی: ستراتژیای خۆڕاگری وەک کۆڵەکەی بەرخۆدانی جیهانی ئیسلام و چەوساوانی جیهان، گوشاری دوژمنانی لە شەڕی ئابووریدا لاواز کردووە و بە سڕ کردنی دەسەڵاتی سەربازیی دوژمنان، هێزی بەرگریی کۆماری ئیسلامی ئێرانی لە جیهاندا زیاتر لە جاران بەرجستە کردووە.

وتیشی: ئەوڕۆ ھێڵەکانی پەیوەندیی شۆڕشی ئیسلامی بە ھەزارن کیلومەتر قوڵتر بۆوە و بە گواستنەوەی پەیامی دژایەتی کردن لەگەڵ ستەم و چەوساندنەوە، چەسپاندنی دادگەری و مەعنەوییەت، لە ئێستادا ئەمریکا لە ئەنجامی گۆڕانکارییە سیاسی و ئاسایشتییەکانی ناوچەکە تەریک خراوە.

سەرلەشکر سەلامی وێڕای داکۆکی لە ھێز و دەسەڵاتی بەرگری و پەرچدەرانەی شۆڕشی ئیسلامی، ڕایگەیاند: سوپای پاسداران بە خۆڕێکخستنەوەی نێوخۆیی بەرەو ھێزمەند کردنی زیاتری توانستەکانی لە بواری جۆراوجۆردا ھەنگاو دەنێت.

ڕاشیگەیاند: ئەوڕۆکە نە تەنیا پێگەی هەڕەشە و دەسەڵاتی ئەمریکا یەگجار زۆر دابەزیوە، بەڵکوو چیتر ڕژیمی زایۆنی هەڕەشە نییە و دەزانێ کە چکۆلەترین هەڵەی دوا هەڵەی دەبێت. چونکە هەر شەڕێکی نوێ لە ناوچوونی ئەو ڕژیمەی لە جوگرافیای سیاسیی جیھاندا لێ دەکەوێتەوە. ڕژیمە ئاژاوەگێرەکانی ناوچەش دەبێ بزانن کە لە ئەگەری لێکدانەوە و هەنگاوی هەڵەیان دەکەونە ئاراستەیەک کە رێگەی گەڕانەوەی بۆ نییە.

فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران وێرای نرخاندنی فەرمانی رێبەری بۆ گرتنەبەری ستراتژیای بەرخۆدان و خۆڕاگریی  وەک کۆڵەکەی بەرخۆدانی جیهانی ئیسلام، وتی: دەسکەوتەکانی ئەو ستراتژیایەی بریتین لە:

١- لاوازبوونی گوشاری دوژمن لە شەڕی ئابووری و بەرزبوونەوەی خۆڕاگری و تاقەتی کۆمەڵگا و پشت‌بەستن بە سەرچاوەگەلی ئابووریی ناوخۆیی.

٢- تێکشکانی ئۆپەراسیۆنی دەروونی و شەڕی میدیایی دوژمن بۆ ژاراوی کردنی باوەڕەکانی کۆمەڵگا.

٣- سەربەرزی و خۆشحاڵی گەل و یەکگرتوویی نەتەوەیی لە بەستێنی مەزهەبی، ئیتنیکی و سیاسیدا.

٤- تێکشکانی و داڕمانی دەسەڵاتی سەربازیی دوژمنان.

٥- تێگەیشتنی جیهان لە هێزی بەرگری و بەرپرچدانەوەی سەربازیی ئێران.

ناوبراو هەروەها ئاماژەی بە هەوڵەکانی سوپا لە هەنگاوی دووهەمی شۆڕش بۆ نۆژەن کردنەوە و دەرکەوتەی نوێی کرد و زیادی کرد: ئەو هەنگاوانە بریتین لە:

١- پەرەدان بە مەعنەوییەت و برایێتی وەک جەوهەری سەرەکیی سوپا.

٢- گواستنەوەی بیرۆکەی بەرخۆدان و خۆڕاگریی چالاک بۆ مەیدانی کردەوە و سەلماندنی سەرکەوتوویی ئەو بیرۆکە.

٣- بەرزکردنەوەی بنەماکانی هێزی بەرگریی نیزام و سەلماندنی ئەو هێزە لە زەین و فەزای بڕیاری دوژمنان و خستنە داویان لە گۆڕەپانی قەیرانی رێکاریدا.

٤- دەستەوەستان کردنی دوژمنان و شوێن‌گۆڕکێی پراتیگی بەرەو بەرەی شۆڕشی ئیسلامی بە جۆرێک کە دوژمن بەرەوڕووی داخراوەیی ئاراستەکانی خۆی بێت.

٥- تۆکمەبوونی هەڵوێست و کرداری کۆمەڵایەتی سوپا و بەسیج لە کاروباری یارمەتی گەیاندن و فریاڕەسی بە خەڵکی و وێنا کردنی کۆمەڵگا وەک مەیدانی جیهاد و سازێنەری و ئابووری بەرخۆدانی و ئاگایی بەخشینی سیاسی بە مەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرخۆدانی سیاسی جەماوەری.

٦- یارمەتی بە خۆپارێزیی کۆمەڵگا لە بەرامبەر هێرشی بەربڵاوی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فەزاگەلی مەجازی.

شایانی باسە، ئەندامانی کۆگەی باڵای فەرماندەگەلی سوپای پاسداران ئەوڕۆ چوارشەممە بە ئامادە بوون لە حسێنییەی ئیمام خومەینی (رە) لە گەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی و سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان دیداریان کرد.

News Code 28645

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =