بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا یەوم، تەواوی هەوڵەکان لە لایەن لایەنە سووری و عێراقییەکانەوە بۆ کردنەوەی ڕێڕەوی سنووری بووکەمال ـ قائیم ئەنجام بووە.
ئەو ڕێڕەوە سنوورییە لە ساڵی ۲۰۱۳ ەوە تا ئێستا داخرابوو وئەمڕۆ کاتژمێر ۱۲ بە کاتی ناوچەیی بە ئامادەبوونی کازم عوقابی بەرپرسی ڕێڕەوە سنوورییەکانی عێراق و پارێزگاری ئەنبار کرایەوە.
ئەو ڕێڕەوە بڕیار بوو سەرەتاکانی مانگی سیپتەمبەری ئەمساڵ بکرێتەوە بەڵام بە هۆکاری تەکنیکی ئەو هەوڵە دواخرا.
سووریا و عێراق خاوەنی ۳ ڕێڕەوی سنووری کە ڕێڕەوی الیعربیه ـربیعە ئێستا لە کۆنترۆڵی هێزەکانی قەشەکە، ڕێڕەوی التنف ـالولید لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژە داعش بە ڕێبەرایەتی واشنتۆن و ڕێڕەوی بوکەمال ـ قائیم لە کۆنترۆڵی دەوڵەتی سووریایە.

ڕێڕەوی سنووری نێوان عێراق و سووریا پاش ۶ ساڵ ئەمڕۆ بە ئامادە بوونی بەرپرسانی دوو وڵات کرایەوە.
News Code 28596
بۆچوونی ئێوە