بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، نووسینگەی ڕاگەیاندنی عەمار حەکیم، ڕێبەری ڕەوتی حیکمە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە لە نووسینگەکەی خۆی لە شاری بەغدا حەکیم میوانداری شاندێک لە دانیشتووانی شاری ئێزدی شەنگال لە باکووری پارێزگای نەینەوا لە باکووری ڕۆژاوای عێراقی کردووە.
بە پێی بەیاننامەکە ، حەکیم لە گەڵ ئەندامانی ئەو شاندە کە بریتی بوون لە ژمارەیەکی ڕیش سپی و کەسایەتییە ئاینییەکانی ئێزدی، گۆڕانکارییەکانی ئەو کەمایەتییە کوردە لە سەردەمی پاش شکستی داعشیان لێک دایەوە.
ڕێبەری ڕەوتی حیکمە وتیش: ئەبێ کوردە ئیزدییەکان لە پۆستە دەوڵەتییەکانی عێراق پشکیان هەبێت و خەسارەکان کە لێیان دراوە، قەرەبوو بکرێنەوە.
بۆچوونی ئێوە